zagros news agency

لیڤاندۆڤسکی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەیەکی ئەوروپا

دوای جێهێشتنی ڕیزەکانی یانەی بارسێلۆنا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی بۆتە دیارترین ئەو ناوانەی لەم مێرکاتۆی هاوینەدا یانەکان هەوڵی گواستنەوەی دەدەن،دەربارەی ئەم بابەتە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی پشتی بەستووە بەچەند سەرچاوەیەک و ئاشکرای کردوە لیڤا لەگەڵ یانەی فێنێربەخچەی تورکی لەگفتوگۆیە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە بەرپرسانی یانە تورکیە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕازی کردنی لیڤاندۆڤسکی بۆ ئەوەی بتوانن لەوەرزی داهاتوو سوود ببینن لەو ئەزموون و توانا بەرفراوانەی ئەستێرە پۆڵەندیەکە،بەڵام تاکو ئێستا هیچ شتێک وەکو کارێکی فەرمی لەلایەن بریکارەکەی لیڤاوە نەگەشتۆتە دەستی لیڤا،تەنها سەرەتایەکی باش هەبووە.

لای خۆشیەوە لیڤاندۆڤسیکی پێشتر ڕایگەیاند بوو ماوەیەک تەنها سەیری ئەو ئۆفەرانە دەکەم و دەمەوێت وەرزی داهاتوو بتوانم ئاستی خۆم زیاتر بەرەوپێش ببەم،جگە لەم گرێبەستەش یاریزانەکە لەلایەن یانەکانی سعودیا و ئەمریکاوە گرێبەستی ئاڕاستە کراوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو بارسێلۆنا دووچاری ئاستەنگی دەبێتەوە

یاسین

سەڵاح

ئینریکی؛لێدانە یەکلاییکەرەوەکان لە بەهای هیچ یانەیەک کەم ناکەنەوە

sarkar