zagros news agency

لیڤاندۆڤسکی یانەی داهاتووی ئاشکرا دەبێت

دوای جێهێشتنی یانەی بارسێلۆنا لەکۆتایی ئەم وەرزە چاوەکان کەوتوونەتە سەر ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی تاکو وێستگەی داهاتووی ئەستێرەکە بزانن،وە هاوسەری یاریزانەکەش بە وەڵامی کۆمێنتێک شتێکی درکاند لەسەر یانەی داهاتووی لیڤا و ئاماژەی بە یانەیەکی ئەوروپا کردوە.

لە پۆستێکی ئانای هاوسەری لیڤاندۆڤسکی هاندەرێک کۆمێنتێکی کرد بوو دەربارەی یانەی داهاتووی لیڤا،ئاناش لەوەڵامدا نووسی بووی یانەیەکی تورکی هەیە،کە ئەمەش بەگوێرەی زانیاریەکان ئاماژەیەکە بۆ چوونی یاریزانەکە بۆ یانەی فێنێربەخچەی تورکی،وە لەماوەی ڕابردووشدا هاکان سافی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە تورکیەکە بەڵێنی هێنانی لیڤاندۆڤسکی دابوو بە هاندەرانی یانەکەی.

لەسەر ئەم بابەتەش بەگوێرەی زانیاریەکان بێت فێنێربەخچە ئامادەیە مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆ بداتە لیڤاندۆڤسکی و هاندەرانی یانەکەش دوای ئەم هەواڵانە کۆمێنتی پۆستەکانی لیڤا و ئانای هاوسەریان پڕ کردوە لە ڕەنگی شین و زەرد وەکو ئاماژەیەک بۆ هاتنی یاریزانەکە بۆ یانەکەیان و داوای لێدەکەن پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”




 

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر یونایتد بەنیازی گواستنەوەی یاریزانی نوێیە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید لە فرۆشتنی درێس ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێـت

یاسین

پێدری خەلاتی باشترین یاریزانی بەرشلۆنەی وەرگرت

یاسین