zagros news agency

ڤاڵڤێردی: خەونی گەورەی خۆی ئاشکرا کرد

تەنها یەک هەفتە بەر لە دەستپێکی مۆندیالی ٢٠٢٦، فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە چاوپێکەوتنێکدا قسەی لەسەر هەست و سۆزی خۆی کرد.

 

ڤاڵڤێردی دەڵێت بەستنی بازوبەندی کاپتنی ڕیاڵ مەدرید شانازییەکی گەورەیە کە هەرگیز چاوەڕێی نەکردووە، بەڵام هاوکات بارێکی قورسە و بەرپرسیارێتییەکی زۆری دەوێت.

 

ئەو یاریزانە یادی یارییە مێژووییەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی کردەوە کە تێیدا سێ گۆڵی تۆمار کرد، وتیشی ئەو ڕۆژە کاتێک بازوبەندەکەی بەستبوو، هەمان ئەو هەستەی هەبوو کە لە یەکەم یاری خۆیدا بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئەزموونی کردبوو.

 

سەبارەت بە مۆندیالی داهاتوو لە وڵاتانی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا، ڤاڵڤێردی بە دڵنیاییەوە ڕایگەیاند کە ئەگەر بتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای نازناوی مۆندیال بەدەست بهێنێت، ئەوا بە ئاسوودەیی ژیان بەجێ دەهێڵێت. ئەو جەختی کردەوە کە ئەگەر تیپەکەیان یەکگرتوو بن، ئەوا چانسی زۆریان دەبێت بۆ ئەوەی بەو ئامانجە بگەن.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی دهۆک ڕاهێنەرە نوێیەکەی ئاشکرا کرد

یاسین

ئاماری یاریزانە یەدەگەکانی ئارسێناڵ سەرسوڕهێنەرە

یاسین

فەرمی.. ناوی ئۆلمۆ تۆمارکرا و دەتوانێت یاریی ئەنجامبدات

یاسین