zagros news agency

زاخۆ ئامێزی بۆ فێستیڤاڵی «شەل‌وشەپکان» دەکاتەوە


​زاخۆ خۆی بۆ بەڕێوەچوونی چوارەمین فێستیڤاڵی «شەل‌ و شەپکان» ئامادە دەکات، کە بڕیارە لە ڕۆژانی 10 و 11ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.

ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی پاراستنی کلتوور و جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی و زیندووکردنەوەی کەلەپووری نەتەوەیی بە شێوەیەکی مۆدێرن و پڕشکۆ ساز دەکرێت.

​لە چالاکییەکانی ئەمساڵدا، هەر چوار پارچەی کوردستان بە جلوبەرگی ڕەسەنی خۆیانەوە بەشداری دەکەن، هاوکات چەند وڵاتێکی بیانیش بە کلتووری جیاوازەوە ئامادەییان دەبێت. ئەم تێکەڵاوە کلتوورییە دەبێتە پردێکی گرنگ بۆ ناساندنی دۆزی چاند و ڕەسەنایەتیی گەلی کورد بە ئاستی نێودەوڵەتی.

​رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامادەکارییە لۆجستیکییەکان لە ئاستێکی بەرزدان و زاخۆ ئامادەیە پێشوازی لە میوانانی ناوخۆ و دەرەوە بکات.

جێی باسە، جگە لە بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی، ئەم بۆنەیە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و ناساندنی زیاتری زاخۆ وەک ناوەندێکی گرنگی کلتووری لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامان ڕه‌شید بۆ زاگرۆس گرفتی پەنجەمۆری هەڵبژاردنەکان چارەسەر کرا

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

بەیاننامەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان سەبارەت داخستنی کەناڵی NRT لەبەرامبەر شێواندنی وێنەی سیمبوڵی نەتەوەیی کورد.

دڵشاد