zagros news agency

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەسەر گیانلەدەستدانی تۆمەتبارێک لەناو گرتووخانەدا دەدات

  • بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا وردەکاری گیانلەدەستدانی تۆمەتبارێکی لەناو یەکێک لە گرتووخانەکانی شارەکەدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ناوبراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، تۆمەتبار (ئاسۆ مجید قادر)، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ کە پیشەی پێشمەرگە بووە لە یەکەی پاسەوانی سەر بە هێزەکانی زێرەفانی، پێشتر بەپێی ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢ی نیسانی ٢٠٢٦ لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: “ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٢:٢٠ی نیوەڕۆ، تۆمەتباری ناوبراو لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.”

هەر لەم چوارچێوەیەدا، تیمی نەهێشتنی بەڵگە و تاوان و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، شانبەشانی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری، لێکۆڵینەوەی وردیان ئەنجامداوە. پۆلیس جەختی کردووەتەوە کە بەپێی بەڵگە سەلمێنراوەکان، پشتڕاست کراوەتەوە کە رووداوەکە خۆکوژی بووە و هیچ گومانێکی تێدا نییە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە دابەزین بەردەوامە

سەڵاح

راگەیندراوێك لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران

سەڵاح

ئاژانسی ڕۆیتەرز: سعوودیە بە شێوەیەکی نهێنی هێرشی سەربازی کردووەتە سەر خاکی ئێران

سەڵاح