zagros news agency

پێکهاتەی نموونەیی گەڕی یەکەمی مۆندیال؛ مێسی نمرەی تەواو بەدەستدەهێنێت و ئەستێرەکان دەدرەوشێنەوە

 

پێگەی جیهانی “Sofascore” بۆ ئامار و ژمارە وەرزشییەکان، پێکهاتەی نموونەیی باشترین یاریزانانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2026ی بڵاوکردەوە.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە بەدەستهێنانی بەرزترین هەڵسەنگاندن (نمرەی تەواو 10) سەرکردایەتی هێڵی هێرشبەری ئەم پێکهاتە دەستنیشانکراوە دەکات، گۆڵپارێزەکەی کەیپ ڤێردی “ڤۆزینیا” بە نمرەی 9.7 درەوشاوەتەوە.

پێکهاتەکە بە شێوازی (4-3-3) داڕێژراوە و دابەشبوونی یاریزانەکان بەپێی شوێنی یاریکردنیان و وڵاتەکانیان بەم شێوەیەیە؛ لە هێڵی بەرگریدا، لاریای کەنەدی لە باڵی چەپ، شلۆتەربێکی ئەڵمانی و دینیی کەیپ ڤێردی لە دڵی بەرگری، و ڕەزائیانی ئێرانی لە باڵی ڕاستدا جێگیرکراون. لە هێڵی ناوەڕاستیشدا عەیاری سویدی، ئین-بیۆمی کۆریای باشوور، و پێدری ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

سەبارەت بە هێڵی هێرشبەری، پێکهاتە دیاریکراوەکەی جامی جیهانی کۆمەڵێک ناوی بەهێز لەخۆدەگرێت؛ جیا لە مێسی ئەرژەنتینی، بالۆگونی هێرشبەری هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چەقی هێرشبەریدا سەرکردایەتی دەکات، و جەستی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئوسترالیاش لە باڵی هێرشبەریدا جێگەی خۆی کردووەتەوە بۆ ئەوەی هێڵی پێشەوەی ئەم تیپە نموونەییەی گەڕی یەکەم کامڵ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خلێفی وەڵامی هەواڵی گرێبەستکردن لەگەڵ سەڵاح دەداتەوە

یاسین

ڕیال مەدرید پێویستی بە سەرکەوتنێکی گەورە هەیە بەرامبەر برێست

یاسین

پرێمەرلیگ.. لە یاریێکی دراماتیکی نیۆکاسل لیڤەرپوولی ڕاگرت و چێڵسیش بردیەوە

یاسین