زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی سوید و شیکەرەوەی ئێستای یارییەکانی مۆندیال، هێرشێکی توندی کردە سەر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق و ڕایگەیاند کە ئەوەی ئەو گۆڵپارێزە ئەنجامی دا شتێکی باوەڕپێنەکراو بوو، چونکە تەواوی تیپەکەی بێهیوا کرد.
ئیبراهیمۆڤیچ ڕەخنەی لە ئاستی گۆڵپارێزەکە گرت و ئاماژەی بەوە کرد کە چۆن دەکرێت گۆڵپارێزێک بەو شێوازە خاو و بێباک بێت و بەردەوام یەک لە دوای یەک هەڵەی گەورە بکات، بەوەش تەواوی بەرپرسیارێتی دۆڕانی هەڵبژاردەکەی خستە ئەستۆی ئەو.
ئەم شیکەرەوەیە باسی لە گۆڕانی کەشی یارییەکە کرد و وتی، دوای ئەوەی عێراق گۆڵی لە هەڵبژاردەی نەرویج تۆمارکرد و ئەو ئاستە بەرزەی لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەمدا پێشکەشی کرد، هەمووان گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە هەڵبژاردەی عێراق بە یەکسانبوون ڕازی نابێت و تەنها پێشوازی لە سەرکەوتن دەکات، بەڵام بەهۆی ئەو هەڵە بەردەوامانەی گۆڵپارێزەکەوە هەموو شتێک بە خێرایی پێچەوانە بووەوە.

