zagros news agency

هەڵوێستی چاوەڕواننەکراوی هانسی فلیک بەرامبەر ڕۆناڵد ئاراوخۆ لە بەرشەلۆنە

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی نوێ، یانەکە بە سەرکردایەتی هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی سەرقاڵی دارشتنی پلانەکانیانن، کە تێیدا یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ئەنتۆنی گۆردۆن یەکێکە لە ئەولەویەتەکان.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئاس، گەورەترین پێشهات لەم پلانەدا پەیوەستە بە پاشەکشەی پێگەی ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری ئۆرۆگوایی. هانسی فلیک ناوبراوی وەک بژاردەی پێنجەمی هێڵی بەرگری پۆلێن کردووە، ئەوەش لە دوای یاریزانان باو کوبارسی، جێرارد مارتین، ئێریک گارسیا و کریستنسن دێت.

 

هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئاراوخۆ بەهۆی درەوشانەوەی کوبارسی پێگەی سەرەکی خۆی لەدەستداوە، هاوکات مووچە ساڵانەکەی کە زیاترە لە ١٠ ملیۆن یۆرۆ، وایکردووە متمانەی تەواوی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لەدەست بدات، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی ٨٠ ملیۆن یۆرۆیی یانەی بایرن میونشنی بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە ڕەتکردبووەوە.

 

سەبارەت بە داهاتووی ئەو بەرگریکارە، کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی دواخستووە و بڕیاریانداوە تا پاش کۆتاییهاتنی مۆندیال هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنێن و دۆخەکە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مێسی و ڕۆناڵدۆ گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان و خەرکی ئامادەکارین

یاسین

یانەیەکی گەورەی ئینگلتەرا دێتە ڕکابەری کڕینی ئەلڤارێز

یاسین

میلان دەست بەرداری لیاو دەبێت

یاسین