ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. ریال مەدرید هەنگاوێکی تر خۆی لە نازناوەکە نزیککردەوە

لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی قاديش بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە قاديش بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 51دا یاریزان براهیم دیاز یانەی مێرنگی پێشخست و گۆڵێکی تۆمارکرد، دوای ئەوە هەردوو یانە گۆڕانکاریان ئەنجامدا و لە گۆڕانکاریێکی سەرکەوتووی ئەنشلۆتی، بێلینگهام دوای دوو خولەک هاتنە نێو یاریگادا گۆڵی دووەمی ریالی لە خولەکی 68 تۆمارکرد،

ناوبژیوان 4 خولەکی وەک کاتی بەفیڕۆ چوو دای بە یارییەکە و لە خولەکی 3دا خۆسێلۆ گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 87 خاڵ، قادیش خاوەنی 26 خاڵە و پلەی 18ی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە تورکیا هێنا

sirwan

بارسا چاوی لە یاریزانێکی هۆڵەندییە

یاسین

لیڤەرپوول سەرنجی خۆی دەخاتە سەر ئەستێرەی ئینتەرمیلان

یاسین