zagros news agency

ڕەتکردنەوەی گۆڵێکی بەڕازیل هەرایەکی گەورە دروست دەکات

هەڵبژاردەی بەڕازیل توانی بردنەوە بەدەست بهێنێت بەرامبەر سکۆتلەندا و سەرکەوێتە قۆناغی داهاتووی مۆندیال،بەڵام ئەوەی لەیارییەکە ڕوویدا بەڕازیل و ڤینسیۆسی توڕە کرد،کە ڕەتکردنەوەی گۆڵێک بوو لەلایەن ناوبژیوانەوە.

ڤینی توڕەییەکی زۆری پێوە دیار بوو لەکاردانەوەی ئەو حاڵەتدا وتی؛ بەڕاستی جێگای شەرمەزاریە ئەو بڕیارە،هیچ شتێکی وا لە ئارادا نەبوو نازانم بۆچی ڕەتکرایەوە،گۆڵەکە بەتەواوی دروست بوو.

بەپێی بڕیاری ناوبژیوان بێت ڤینسیۆس خۆی کێشاوە بە بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی سکۆتلەندا،بەڵام بەشێکی شیکەرەوەکانیش دژی بڕیاری ناوبژیوان بوونە و لایان سەیر بووە،کە ئەو بڕیارەی داوە،وە داوای لێکۆڵینەوە دەکەن لەلایەن فیفا تاکو ئەم حاڵەتانە دووبارە نەبنەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی مێسیەوە هاندەرێکی زۆر بریندار دەبن

یاسین

بایرن میونشن ڕیکۆردی مێژوویی بەرشەلۆنە یەکسانکردەوە

یاسین

یانەی دهۆک سزا درا

یاسین