zagros news agency

بەڕازیل و مەغریب دەدرەوشێنەوە و قەتەر و هایتی ماڵئاوایی دەکەن

یارییەکانی جامی جیهانی بەردەوامییان هەیە و لە نوێترین ئەنجامەکاندا، ململانێکان گەیشتنە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە.

​لە کۆمەڵەی Group B، هەڵبژاردەی بۆسنە و هەرسک سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمارکرد دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3 – 1 لە هەڵبژاردەی قەتەری بردەوە. بەم سەرکەوتنە، بۆسنە و هەرسک بووە یەکەم هەڵبژاردە لە پلەی سێیەمەوە کە سەرکەوتن بۆ خولی 32 مسۆگەر بکات، لە بەرامبەردا ئەم دۆڕانە بووە هۆی ماڵئاواییکردنی فەرمی هەڵبژاردەی قەتەر لە پاڵەوانێتییەکە. لە هەمان کۆمەڵەدا، سویسرا توانی بە ئەنجامی 2 – 1 لە کەنەدا بباتەوە (بەپێی ئەنجامەکان، هەرسێ هەڵبژاردەی سویسرا، کەنەدا و بۆسنە و هەرسک لێرەوە گەیشتنیان بە خولی 32 مسۆگەر کرد).

​لە کۆمەڵەی Group C، هەڵبژاردەی بەڕازیل بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و بە سێ گۆڵی خاوێن 3 – 0 لە سکۆتلەندای بردەوە و سەرکەوت بۆ خولی 32. لەلایەکی دیکەوە، شێرەکانی ئەتڵەس (مەغریب) لە یارییەکی پڕ لە گۆڵدا بە ئەنجامی 4 – 2 سەرکەوتنیان بەسەر هایتیدا بەدەستهێنا و بە فەرمی پێگەی خۆیان لە خولی 32 چەسپاند، جێی ئاماژەیە کە هەڵبژاردەی هایتی پێشتر و لە یاری دووەمیدا بەرامبەر بە بەڕازیل ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کردبوو.

​سەبارەت بە کۆمەڵەی Group A، ئەفریقای باشوور بە گۆڵێکی بێوەڵام 1 – 0 لە کۆریای باشووری بردەوە. لە لایەکی ترەوە، هەڵبژاردەی مەکسیک ئاستێکی باڵای پێشکەش کرد و توانی بە سەرکەوتنێکی گەورە و بە ئەنجامی 3 – 0 لە هەڵبژاردەی کۆماری چیک بباتەوە و بەمەش مەکسیک پلەی خۆی لە خولی 32دا مسۆگەر کرد

هەواڵی پەیوەندیدار

کارکردن لە هەردوو زۆنی بی و دی هەشتی حەسارۆکان بەردەوامە

سەڵاح

بانکی نێودەوڵەتی: ئابووریی عێراق بەرزترین گەشە لەناو وڵاتانی عەرەبی تۆمار دەکات؛ یەکێک هۆکارەکان نەوتی کوردستانه

یاسین

کۆمپانیای AMD لەگەل Open Ai گرێبەست دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی

یاسین