ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. جیرۆنا شکستی بە بەرشەلۆنە هێناو ریالی کردە پاڵەوان

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا، یانەی جیرۆنا میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

لە ئەنجامدا یانەی جیرۆنا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بارسای بردەوە و چووە دووەمی ڕیزبەندی.

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم بەرشەلۆنە دەستپێشخەری کردو لە خولەکی 3 کریستنسن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام دڵخۆشی بارسا تەنیا خولەکێکی خایاند کاتێک جیرۆنا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە،
پێش کۆتایی ئەو تایمە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بەرشەلۆنەی میوان هەژمارکرد و لیڤاندۆڤسکی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست.

لە تایمی دووەمدا، جیرۆنای خاوەن یاریگا بەهێزتر گەڕایەوە و توانی سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 65، 67 و 74 لەڕێگەی یاریزانان پۆرتو دوو گۆڵ و گوتێرز تۆماریانکرد و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

بەم سەرکەوتنە، ریال مەدرید بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا و جیرۆناش پلەی دووەمی ڕیزبەندی لە بەرشەلۆنە وەرگرت و خاوەن 74 خاڵە، بەرشەلۆنەش 73 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرچووانی زانکۆ دەتوانن فۆرمی بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی سەرژمێری پڕبکەنەوە

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەجێگیری ماوەتەوە

سەڵاح