zagros news agency

بەئەگەری زۆرەوە مۆندیال بۆ ئەستێرەیەکی ئیسپانیا کۆتایی هاتووە

دوای ئەوەی لەیاری بەرامبەر هەڵبژادەی ئۆرۆگوای ئیسپانیا دووچاری ئاڵۆزیەکی زۆر بوو بەهۆی دوو پێکانی خێرای ئەستێرەکانی لەو یارییە،کاتێک یێرمی پینا بەهۆی ئازاری شانیەوە دەیناڵاند و نیکۆ ویلیامزیش بەهۆی ئازاری پشتیەوە نیگەرانی پێوە دیار بوو.

دوای یارییەکە ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە وتی؛ئاگاداری هەموو شتێکم دەزانم چی ڕوودەدات،بەڵام دەبێت چاوەڕوانی پشکنینی پزیشکی بکەین تاکو بزانین چی دەبێت،بەڵام لێرەوە دڵنیاتان ناکەمەوە پینا بۆ یاری داهاتوو بتووانێت بەشداری بکات،چونکە پێکانەکەی لە شکانی شانی دەچوو.

بەپێی قسەی نیورک تایمز بێت ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانانە دەکرێت و بەئەگەری زۆرەوە هەردووکیان بۆ یاری داهاتوو یاری ناکەن،بەڵام پێکانەکەی پینا قورسە ڕەنگە نەشتەرگەری ئەنجام بدات،کە ئەمەش مۆندیال بۆ یاریزانەکە کۆتایی پێدەهێـنێـت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وردەکاریەکانی گرێبەستی فاتێ و مۆناکۆ چین

یاسین

بارسێلۆنا چاوەڕێی لیڤاندۆڤسکییە

یاسین

مۆلەر پێش یارییە گرنگەکەی بایرن چی گوت؟

یاسین