zagros news agency

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا نزیکە بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان دوای چاکبوونەوەی لە پێکان

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بێت ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا نزیکه له گەڕانەوه بۆ ڕاهێنانه کۆمەڵەکان، دوای ئه وەی پێشکەوتنی بەرچاوی لە چاکبوونەوەی لەو پێکانەی له کۆتایی وەرزی ڕابردووی لالیگا تووشی بوو.

فێرمین لۆپێز لەکۆتاییەکانی وەرزی ڕابردوو دووچاری پێکانێکی قورس بوو،ئەمەش یاریزانەکەی دوورخستەوە لەمۆندیال و نەیتوانی بەشداری بکات لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا،سەرەڕای ئەو پێکانەش یاریزانەکە هیوای هەیە بەگەڕانەوەی بۆ ئاستی جارانی و پێشتریش هاندەرانی یانەکەی دڵنیا کردەوە لەوەی پێکانەکە تێپەڕ دەکات لەماوەیەکی زووتر لەوەی بۆی دانراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو فێرمین سەرکەوتووانە بەردەوامە لە پرۆگرامی چاکسازی و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە مەشقی کۆمەڵەوە بکات، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕێگە خۆش دەکات لە گەڕانەوەی بۆ یارییەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا دوای ئەوەی گڵۆپی سەوزی لە ستافی پزیشکی وەردەگرێت.

 

“دڵشاد ڕەشۆ”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی گەورەی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی براهیم دیاز دەدات

sarkar

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکەوتنێکی زەحمەت خۆی گەیاندە پێشەنگی ڕیزبەندی

یاسین

بە فەرمی: بارسێلۆنا پێکانەکەی فێرمین لۆپێز و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکات

یاسین