zagros news agency

یاسای قەدەغەکردنی وێنەی ڕووتی دەستکرد چووە بواری جێبەجێکردنەوە

 

دادوەرێکی فیدراڵی لە ئەمریکا داواکارییەکەی کۆمپانیای xAIی سەر بە ئیلۆن مەسکی ڕەتکردەوە کە داوای کردبوو یاسای نوێی ویلایەتی مینیسۆتا بۆ قەدەغەکردنی ئەپەکانی ڕووتکردنەوە ڕابگیرێت ئەم یاسایە دروستکردنی وێنەی ڕووتی دەستکرد بەبێ ڕەزامەندی کەسەکان قەدەغە دەکات و سزای سەرپێچیکاران تا نیو ملیۆن دۆلار دەڕوات.

دوای بڕیارەکەی دادوەر یاساکە بە فەرمی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و مینیسۆتا بووە یەکەم ویلایەتی ئەمریکا کە بە فەرمی ڕێگری لەم تەکنەلۆژیایە بکات
دادوەرەکە ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمپانیاکەی مەسک زۆر دواکەوتووە لە پێشکەشکردنی داواکارییەکە و هیچ هۆکارێک نییە بۆ ڕاگرتنی ئەم یاسایە.

سەرەڕای ئەوەی xAI بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە یاساکە کاریگەری خراپی لەسەر گەشەپێدانی ئامرازی Grok دەبێت بەڵام دادگا پاراستنی تایبەتمەندی و کەرامەتی هاوڵاتییانی خستە پێش داواکارییەکەی کۆمپانیاکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتە نزیكه‌ی 37 هه‌زار

سەڵاح

گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان پارێزگاکان راگیرا

سەڵاح

سوودانی: ئه‌گه‌ر پرۆژە یاسای حه‌*شدی شه‌*عبی رانەگرم ئه‌مریكا گرووپە چە*کدارەکان بە ئامانج دەگرێت

سەڵاح