zagros news agency

ئەپڵ بە فەرمی iPhone 18 Pro بە کامێرایەکی پێشکەوتووتر و بەهێزتر ڕاگەیاند

 

کۆمپانیای Apple لە چالاکیەکی فەرمیدا ئەمرۆ نەوەی نوێی مۆبایلەکانی خۆی بە ناوەکانی iPhone 18 Pro و Pro Max ڕاگەیاند، کە جەختی سەرەکی تێیدا لەسەر گۆڕانکاری و بەرزکردنەوەی تواناکانی کامێرا و پڕۆسێسەرە.

گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکان:
* کامێرای گۆڕاو (Variable Aperture): دیارترین گۆڕانکاری لە کامێرا سەرەکییەکەی تێدا کراوە کە توانای ڕێکخستنی کونی هاوێنەی (f/1.8 بۆ f/2.8) هەیە. ئەمەش کۆنتڕۆڵی زیاتر دەدات بە بەکارهێنەر لەسەر ڕووناکی، دروستکردنی فۆکۆس و لێڵکردنی دواوەی وێنەکان (Background Blur).
* چیپست و پڕۆسێسەری 2nm: مۆبایلەکە بە چیپی A20 Pro کاردەکات کە بە تەکنەلۆژیای ٢ نانۆمەتری دروستکراوە؛ ئەمەش خێرایی پڕۆسێسەرەکە بەڕێژەی %١٨ بەرز دەکاتەوە و بەکارهێنانی ئانێرسیکردنی پاتری بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
* گۆڕانکاری لە دیزاین و شاشە: بڕینی شاشەکەی سەرەوە (Dynamic Island) بەرچاو بچووکتر کراوەتەوە تا ڕووبەری زیاتر بۆ شاشەکە دابین بکات.
* پاتری و ژیریی دەستکرد: بەهۆی فۆکۆسی توند لەسەر سیستمەکانی Siri AI و Apple Intelligence، تەمەنی پاتری مۆبایلەکە زیاد کراوە.
*
نرخی دەستپێکردنی iPhone 18 Pro لە 1,199$ دۆلارەوە دەبێت و داواکاری پێشوەختە (Pre-order) بۆ کرین لەم هەفتەیەوە دەستپێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مێتا پێشکەوتووترین مۆدێلە نوێیەکانی ژیریی دەستکردی ڕاگەیاند

یاسین

ژمارەی کرێکارە ڕۆبۆتەکانی کۆمپانیای ئەمازۆن سنووری یەک ملیۆن یەکەی تێپەڕاند

سەڵاح

فەیسبوک تاقیکردنەوەی سنوردارکردنی هاوبەشکردنی لینک زیاد دەکات

یاسین