کۆمپانیای گووگڵ تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ ژیریی دەستکردی جێمینای خستووەتە ڕوو کە دەتوانێت لەباتی بەکارهێنەران پەیوەندیی تەلەفۆنی بۆ فرۆشگاکان بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بەرهەمەکان یان کاتەکانی کارکردن ئەم هەنگاوە دەبێتە ئاسانکارییەکی دیار بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی ئاخاوتنی تەلەفۆنی ناکەن.
بەپێی ڕاپۆرتە تەکنەلۆژییەکان ئەم سیستەمە هێشتا لە قۆناغی گەشەسەندندایە و ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ دەبێتەوە لەوانە ئەگەری هەڵەتێگەیشتن لەگەڵ وەڵامدەرەوەی تەلەفۆن و دروستبوونی کێشە لە زانیارییەکان بۆیە پێویستە بەکارهێنەران خۆیان چاودێری تەواوی پرۆسەکە بکەن.

