zagros news agency

ئەپڵ یاساکانی کۆگای ئەپەکانی توندتر دەکات و بەرنامەکانی دروستکردنی وێنەی ڕووتی دەستکرد قەدەغە دەکات

 

کۆمپانیای ئەپڵ لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێزارکردن و دەستدرێژیی دیجیتاڵی یاساکانی فرۆشگای ئەپ ستۆری نوێ کردەوە تا بە ئاشکرا و بە فەرمی ڕێگری لە هەموو ئەو بەرنامانەی ژیریی دەستکرد بکات کە بۆ دروستکردنی وێنەی ڕووت بەبێ ڕەزامەندی کەسەکان بەکاردەهێنرێن بە پێی ڕێنماییە نوێیەکان ئەپڵ ڕێگە بە هیچ ئەپڵیکەیشنێک نادات کە توانای لابردنی دیجیتاڵیی جلوبەرگ یان بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ئاشکرای بەبێ مۆڵەت هەبێت و هەڕەشەی سڕینەوەی دەستبەجێ لەو گەشەپێدەرانە دەکات کە ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ ئازاردان و بەزاندنی سنووری تایبەتمەندیی کەسی بەکاردەهێنن ئەم بڕیارە توندەی ئەپڵ دوای زیادبوونی گوشارە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان هات کە داوایان دەکرد کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆجیا سنوورێک بۆ بڵاوبوونەوەی خێرای وێنە ساختەکان و پاراستنی سەلامەتیی بەکارهێنەران بە تایبەت ژنان و مێرمنداڵان دابنێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خۆرگیران چۆن دەتوانێت زیان بە کامێرای مۆبایل بگەیەنێت؟

سەڵاح

مێرسیدس بێنز دەچێتە نێو کەرتی پیشەسازیی بەرگری و چەکەوە

ART

کۆمپانیای ئینستگرام تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

سەڵاح