ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند چین بە بەکارهێنانی ڕۆژبۆڕۆژی تەکسیی کارەبایی، قەڵغانێکی بەرگریی گرنگی بەرانبەر شۆکەکانی نرخی نەوت دروست کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گەشەی تەکسیی کارەبایی وای کردووە سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەهۆی ئاڵۆزییەکانی کۆماری ئیسلامی لە گەرووی هورمز، نرخی کرێی گواستنەوەی سەرنشین لە چین تەنانەت ڕوو لە دابەزین بکات.
ئامارە فەرمییەکان نیشانی دەدەن لە مانگی ئایاردا زیاتر لە سێ ملیار گەشت بە تەکسی لە چین ئەنجام دراون، ئەمەش بەراورد بە مانگی ئازار (یەکەم مانگی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) %٦ زیادی کردووە.
بەکارهێنانی تەکسیی کارەبایی بووەتە هۆی ئەوەی بەکاربردنی بەنزین لە مانگی ئایاردا %١٠ و بەکاربردنی گازوایل %١٤ کەم ببێتەوە. چین لە سەرەتای جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاوردەکردنی نەوتی خۆی بە ڕێژەی %٤٠ کەم کردووەتەوە.

