zagros news agency

مایکرۆسۆفت سیستەمێکی نوێی ژیریی دەستکرد تاقی دەکاتەوە کە لە پزیشکەکان باشتر نەخۆشییە ئاڵۆزەکان دەستنیشان دەکات

 

مستەفا سولەیمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی ژیریی دەستکرد لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە سیستەمە پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکردی کۆمپانیاکەیان توانیویانە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییە سەخت و ئاڵۆزەکاندا ئاستێکی بەرزتر لە پزیشکە پسپۆڕەکان تۆمار بکەن ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە مایکرۆسۆفت هەنگاوەکانی بەرەو بەدیهێنانی ئەوپەڕی زیرەکی لە بواری پزیشکیدا خێراتر کردووە بە ئامانجی دروستکردنی سیستەمێک کە بتوانێت یارمەتی ملیۆنان نەخۆش بدات و کەمکردنەوەیەکی بەرچاو لە هەڵە پزیشکییەکاندا دروست بکات سولەیمان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم تەکنەلۆجیایە بە مەبەستی جێگرتنەوەی پزیشکەکان نییە بەڵکو وەک هاوبەشێکی زیرەک کار دەکات تا ڕاوێژی ورد و پشتیوانیی خێرا پێشکەش بە تیمە تەندروستییەکان بکات و پشکنینە ئاڵۆزەکان لە ماوەیەکی کەمدا شیتاڵ بکات بە جۆرێک کە چانسی ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان لە هەموو ناوچەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشێکی ئەلیکترۆنی ملیۆنان قوتابی لە ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە

یاسین

ئیلۆن ماسک داواکەی رەت کرایەوە لەلاین کۆمپانیای Opne AI

سەڵاح

بی وای دی ئۆتۆمبێلی “Ti 9” دەخاتە ڕوو

ART