zagros news agency

ئەپڵ گۆڕانکاریی گەورە لە سیری دەکات

کۆمپانیای ئەپڵ لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی پاراستنی زانیارییەکان کار لەسەر نوێکردنەوەی یاریدەدەرە دەنگییەکەی سیری دەکات بە شێوەیەک کە تایبەتمەندی سڕینەوەی ئۆتۆماتیکیی چات و گفتوگۆکانی تێدا بێت بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی تێک کەرەنچ ئەم نوێکارییە بەشێکە لە پڕۆژەی ئەپڵ ئینتێڵێجنس و ئامانجی ئەوەیە سیری زیرەکتر بێت و لە هەمان کاتدا متمانەی بەکارهێنەران زیاد بکات لە ڕێگەی کەمکردنەوەی کۆکردنەوەی داتا شەخسییەکان چونکە بەکارهێنەر دەتوانێت کاتێکی دیاریکراو دابنێت بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بەیەکجاری لەناو بچن و نەمێنن ئەم گۆڕانکارییە گەورانە لەگەڵ وەشانی نوێی سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبن و توانایەکی زۆرتر دەدەن بە سیری بۆ تێگەیشتن لە داواکارییە ئاڵۆزەکان و جێبەجێکردنی فرمانەکان لەناو ئەپڵیکەیشنە جیاوازەکاندا بە شێوەیەکی پارێزراوتر لە پێشوو

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای شاومی پاوەربانکی 165W Max واتی نمایشکرد

یاسین

خانمه‌ پزیشكێكی عێراقی به‌ تۆمه‌تی به‌ده‌ستهێنانی 46 ملیار دینار به‌ شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستگیر كرا

سەڵاح

حکومەتی عێراق کڕینی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی پەسند دەکات و هەوڵی دەسپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دەدات

یاسین