zagros news agency

کۆمپانیای مایكرۆسۆفت لاپتۆپی سه‌رفه‌یسی نوێی ڕاگەیاند

 

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بە ناوی‏(Build) بەست و تێیدا چەندین بەرهەم و گۆرانکاری گرنگی ڕاگەیاند. یەکێک لە بەرهەمە ڕاگەیاندراوەکانی کۆنگرەکە بریتی بوو لە (Surface Laptop) نوێی بنچینەکراو لەسەر

‏(Arm) هەروەها جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ (Surface Laptop 6) بۆ بازرگانی هەیە چیپی (Qualcomm Snapdragon X Elite) یاخوود (Plus) لە جیاتی (Intel Core Ultra) لە خۆ دەگرێت هەروەها بە چەندین بژاردەی پرۆسێسەر و بیرگە و ڕامی جیاواز بەردەست دەبێت، نزمترینیان بریتییە لە ڕامی (16) گێگابایت و بیرگەی (256) گێگابایت و چیپی (Snapdragon X Plus) و بەرزترینیان بریتییە لە بیرگەی (1) تێرابایت و ڕامی (32) گێگابایت و چیپی (Snapdragon X Elite) هەروەها هەردوو قەبارەکە دوو دەرچەی (USB-C) و دەرچەیەکی (USB-A 3.1) و وێبکامی (1080) پێکسڵی و هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Open Ai وێبگەرێکی نوێی بەردەست کرد

سەڵاح

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق یاری رۆبلۆکس قەدەغەکرد

سەڵاح

ئەپی TikTok لە ولاتی ئەمەریکا بەردەستکرایەوە

یاسین