zagros news agency

ئامرازێکی نوێی VR ڕاهێنان بە پزیشکانی چاو دەکات لە سەرانسەری جیهاندا

 

ئەم دەستپێشخەرییە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی کەمی پزیشکی ڕاهێنراو لە نەشتەرگەری چاو بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئاوی سپی چاو یەکێکە لە هۆکارە هەرە باوەکانی کوێری لە سەرانسەری جیهاندا کە ئەم جیاوازییە بەزۆری دەگەڕێتەوە بۆ کەمی پزیشکی چاو لە جیهاندا واتە خەڵک بەتایبەتی ئەوانەی لە وڵاتانی داهاتی مامناوەند و نزمدان، زۆرجار بە کەمیی بینایی دەژین کە دەتوانرا ڕێگری لێبکرێت بۆ هەوڵدان بۆ زیادکردنی ژمارەی نەشتەرگەری چاو لەو ناوچانەدا، لاساییکەرەوەیەکی ڕاهێنان کە لەلایەن (Orbis) و (FundamentalVR) دیزاین کراوە، پاڵپشتی بۆ خوێندکارانی پزیشکی پێشکەش دەکات کە لە نەشتەرگەری چاو ڕاهێنان دەکەن، بەتایبەتی ئاوی سپی هەروەها بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی ڕاهێنانی سەلامەت و بەڵام واقیعی ، لاساییکەرەوەکە ڕاستی مەجازی و فیدباکی لمسی بەکاردەهێنێت ، ڕێگە بە ڕاهێنەرەکان دەدات هەستی شانەی مرۆڤ ئەزموون بکەن ، هەروەها داتای هەڵسەنگاندنی هەور و هاردوێری یاری هەرزان بەکاردەهێنێت. ئەم پرۆگرامە لە نەخۆشخانەکانی ئەسیوپیا، بەنگلادیش، هیندستان، چین و مەنگۆلیا بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

Beats جۆرە هێدفۆنێکی نوێی نمایش کرد

یاسین

کۆمپانیای Youtube خێرای بۆ کار پێکردنی ڤیدیۆکانی زیاد دەکات

سەڵاح

کۆمپانیای سامسۆنگ خزمەتگوزاریەکی نوێی زیاد کرد

سەڵاح