zagros news agency

کۆمپانیای ئەپڵ ئایپادێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

 

کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی ئایپادێکی زەبەلاحی قەدکراو دەبێت کە لەوانەیە لە دەوروبەری سالی (2028) بێتە بازاڕەوە هەروەها بەگوێرەی دوایین ڕاپۆرتەکانی دروستکەری ئایفۆن کە بەدوای ئامێرە قەدکراوەکاندا دەگەڕێن لەگەڵ پێگەیشتنی تەکنەلۆژیای بەرهەمەکانی ئەندرۆید هەروەها دوایین بانگەشە لە لایەن مارک گورمان شیکەرەوەی ئەپڵ لە بلومبێرگ هاتووە کە دەڵێت ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی شتێک دەبێت وەک ئایپادێکی زەبەلاح کە قەبارەی دوو ئایپاد پرۆ لەتەنیشت یەکەوە دەردەکەوێت. گورمان هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆمپانیاکە چەند ساڵێکە بە بەردوام لە هەولی باشترکردنی بەرهەمەکانیتی.
گورمان نووسیویەتی “ئەپڵ دەزانێت کە کڕیارەکان – یاریکەران، پەرەپێدەرانی نەرمەواڵە، یان تەنها ئەو کەسانەی سەیری فیلم دەکەن – گەورەترین شاشەیان دەوێت.” تاکە ڕێگا بۆ ناردنی بەرهەمێکی مۆبایل بە شاشەیەکی گەورە (نزیک لە 20 ئینج یان زیاتر) ئەوەیە کە قەدبکرێت بەلام فڕێدانی لەناو جانتایەک یان جانتای پشتی زۆر سەختە بۆ بەکارهێنەرانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: شەپۆلێکی باران بارین دەست پێ دەکات

سەڵاح

لێکۆڵینەوە لەگەڵ زیاتر لە 500 چەکداری داعش تەواوبووە

یاسین

سۆن ستایشی کەین دەکات

یاسین