zagros news agency

کۆمپانیای یوتیوب ئەپی Kids نوێکردەوە

 

کۆمپانیای (Youtube) بەشێوەیەکی فەرمی ئەپی (Youtube Kinds) نوێ کردوە هەروەها بۆ تەواوی بەکارهێنەران بەردەست کرد بە دیزاینێکی نوێ و ناوازە بۆ ئەوەی منداڵان دەتوانن چێژ لە دیزاینە نوێیەکەی و کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی ئەپەکە وەربگرن هەروەها لە ئێستادا لەسەر هەردوو سیستەمی (IOS) و (Android)

 

گۆڕانکارییەکان بەپوختی:

 

١- ئێستا ئەپەکە بەهەردوو باری ئاسۆیی و ستونی بەکاردەهێندرێت و وەک پێشتر نەماوە کە تەنها ئاسۆیی بوو.

٢- پۆلی ڤیدیۆکان ئێستا لە بەشی سەرەوە بە شێوە و دیزاینی نوێ داندراون.

٣- باڕێکی نوێ لەخوارەوە بۆ گوزەرکردن لە نێوان بەشە جیاوازەکانی ئەپەکە بە ئاسانی.

٤- بەشی نوێی Your Stuff کە بە ئاسانی دەتوانیت ئەو ڤیدیۆیانەی داتگرتوون یان شەیرتکردوون یان دوبارە دەتەوێت سەیریان بکەیتەوە بدۆزیتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple دوو جۆر IPad نوێی نمایش کرد

یاسین

ئەپڵ کاتژمێرەکانی Apple Watch Series 12 و Watch Ultra 4ی بە ژیریی دەستکردەوە ڕاگەیاند

سەڵاح

سوپای ئەمریکا ١١ ملیۆن دۆلار لە تەکنەلۆژیای جێگرەوەی جی پی ئێس وەبەرهێنان دەکات

سەڵاح