zagros news agency

وەشانی OneUI7 بۆ زینجیرە مۆبایلەکانی Samsung دوا دەکەوێت

کۆمپانیای (Samsung) وابریار بوو ئەم هەفتەیە وەشانی جێگیر بۆ زنجیرەی (Galaxy S24) بەردەست بێت بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەندرۆید سێنتڕاڵ وادیارە گرفتێک لە وەشانی تاقیکاری ٣ی (OneUI7) بەدیکراوە و سامسۆنگ دەڵێت لە وەشانی تاقیکاری ٤ چارەسەر دەکرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی وەشانی جێگیر و کۆتایی، بەڵام دواکەوتنەکە زۆر دەخایەنێت یان نا؟ ئەوا لە ئێستادا ڕوون نییە. سەبارەت بە گرفتەکە، سامسۆنگ دەڵێت لە دۆخی Natural لە ڕوونمای مۆبایلەکانی کەمێک ڕەنگی زەرد زاڵ دەبێت و ئەمەش پێویستی بە چارەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسداران کوژراوە

یاسین

زیاتر لە 60 میل چوارگۆشەی لۆس ئەنجلس سووتاوە 16 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

سەڵاح

ڤاڵڤێردی پێش دێربی ئەنچیلۆتی نیگەران دەکات

یاسین