zagros news agency

سیستەمی ناوخۆیی کۆمپانیای «وەن پاسوۆرد» هاک دەکرێت و زانیاریی بەشداربووان دزەی پێ دەکرێت

کۆمپانیای وەن پاسوۆرد (1Password)، کە یەکێکە لە کۆمپانیا دیارەکانی بواری پاراستن و بەڕێوەبردنی وشەی تێپەڕ، ڕایگەیاند کە هاککەرێک توانیویەتی دزە بکاتە ناو هەژماری یەکێک لە کارمەندە ناوخۆییەکانی و دەستی بە سیستەمەکانی پاشکۆی کۆمپانیاکە بگات.

بەپێی زانیارییەکان، هاککەرەکە لە ڕێگەی ئەو دزەکردنەوە توانیویەتی ناوی تەواو و ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنیی (ئیمەیڵ) ژمارەیەک لە بەشداربووان بدزێت.

لە بەرامبەردا، کۆمپانیای وەن پاسوۆرد لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا دڵنیایی داوەتە بەکارهێنەرانی کە وشەی تێپەڕی سەرەکی و سەرجەم ئەو داتا و زانیارییانەی لەناو خەزێنە پارێزراوەکانی بەکارهێنەراندا هەڵگیراون، بە تەواوی سەلامەتن و هیچ دەستکارییەکیان نەکراوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا، شارەزایانی بواری ئاسایشی دیجیتاڵی هۆشداریی توند دەدەن لەوەی دزەپێکردنی ناو و ئیمەیڵی بەشداربووان دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ ئەنجامدانی هێرشی فێڵکردنی ئەلیکترۆنی (فیشینگ) بۆ سەر بەکارهێنەران لە ڕێگەی ناردنی نامەی ساختەوە؛ ئەمەش بەکارهێنەران لە قۆناغی داهاتوودا دەخاتە بەردەم هەڕەشە و مەترسیی گەورەی ئەمنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەپڵ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئێڵ جی و شنایدەر کۆمەڵێک بەرهەمی زیرەکی ناو ماڵ ئاشکرا دەکات

سەڵاح

کۆمپانیای instagram تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

یاسین

ئانترۆپیک: زیرەکیی دەستکرد تا ٢٠٣٠ دەتوانێت هەم گەشەی ١٥٪ و هەم بێکارییەکی فراوان دروست بکات

گوران