لە ماوەی ئەم دوایانەدا کۆمەلێک ڕاپۆرت و گفتوگۆی زۆر بڵاو بوونەتەوە لەسەر ئەوەی کۆمپانیای OpenAI بەشی ڕیکلام زیاد بکات بۆ خزمەتگوزاریی ChatGPT کە ئەم هەنگاوە وەک ڕێگایەک بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی زیاتر بۆ گەشەپێدانی ژیری دەستکرد و پاراستنی خزمەتگوزارییەکان باس دەکرێت هەروەها سەرچاوەکان دەڵێن ئەگەر ڕیکلام زیاد بکرێت، دەبێت بە شێوەیەکی نەرمی و بەهێزدار نەبێت و کاریگەریی خراپ لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەر نەبینێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت بەکارهێنەران هەلی هەبێت پلانی بێڕیکلام هەڵبژێرن، بە تایبەتی لە پلانی پارەدان هەروەها تا ئێستا OpenAI هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەسەر جۆری ڕیکلام یان کاتی جێبەجێکردنی ئەم بیرۆکەیە بڵاو نەکردووە، بەڵام شارەزایان پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییە دەکرێت ببێتە هەنگاوێکی گرنگ لە داهاتووی پلاتفۆرمە ژیرییەکان.

