zagros news agency

وەتسئەپ تایبەتمەندیەکەی نوێی بۆ بەشی گرووپەکان زیاد کرد 

 

وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی (iOS) بڵاوکردووەتەوە کە ڕێگە دەدات کاتێک ئەندامێکی نوێ زیاد دەکرێت بۆ گرووپ، نامە کۆنەکانی گرووپ لەگەڵی هاوبەش بکرێن. بەڕێوەبەری گرووپ دەتوانێت تا (١٠٠) نامەی کۆتایی لە ماوەی (١٤) ڕۆژی ڕابردوو نێرێت بۆ ئەندامە نوێیەکە.

 

ئەم پرۆسەیە ئۆتۆماتیکی نییە و پێویستە بەڕێوەبەر گروپەکە بژاردەی (Share recent history) هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی ئەندامی نوێ بیبینێ هەروەها وەتسئەپ هەموو ئەندامانی گرووپ ئاگادار دەکاتەوە کاتێک نامە کۆنەکان هاوبەش دەکرێن. ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا تەنها بۆ وەشانی تاقیکاری (Beta) لەسەر ئایفۆن بەردەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەیزەر هێدسێتێکی Concept بە کامێرا لە CES 2026 پیشاندا

یاسین

Volkswagen خزمەگوزاری GPT زیاد کرد بۆ ئۆتۆمبێلەکانی

یاسین

ئەپڵ هەڵمەتێکی توند دژی ئۆپن ئەی ئای دەستپێدەکات

سەڵاح