zagros news agency

Meta و OpenAi شۆرشێکی نوێ لە وەرگێڕانی راستەوخۆ دەکەن

 

کۆمپانیای Meta بە هاوکاری OpenAI چاوێلکەیەکەی زیرەکی بەناوی (Meta Orion AI Glasses) ڕاگەیاند. ئەم چاوێلکەیە توانای هەیە قسەی کەسی بەرامبەر بە شێوەی دەستبەجێ وەربگێڕێت و وەک ژێرنووس (Subtitle) لەسەر شوشەی چاوێلکەکە نیشانت بدات.

هەروەها مارک زوکەربێرگ بەڕێوبەری مێتا لە کاتی ناساندنی ئەم بەرهەمەدا ئاماژەی بەوە کرد کە (Meta Orion) کۆتایی بە سەردەمی دابڕانی مرۆڤەکان دەهێنێت بەهۆی زمانەوە. ئەم چاوێلکەیە دەبێتە فریادڕەس بۆ گەشتیاران، خوێندکاران و بازرگانانی نێودەوڵەتی کە پێویستیان بە پەیوەندی خێرا و ڕاستەوخۆ هەیە بەبێ وەرگێڕی مرۆیی.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم چاوێلکەیە لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦ بە فەرمی لە بازاڕە جیهانییەکان بەردەست بێت.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:
* وەرگێڕانی خێرا: پشتگیری زیاتر لە ١٠٠ زمان دەکات بێ هیچ دواکەوتنێک.
* دیزاینی سووک: کێش و شێوەی وەک چاوێلکەیەکی ئاسایی وایە.
* ژیری دەستکرد: پشت بە مۆدێلە پێشکەوتووەکانی OpenAI دەبەستێت بۆ تێگەیشتن لە دەنگ.
ئەم بەرهەمە کۆتایی بە بەربەستی زمان دەهێنێت و گەشتیاران و بازرگانان لە وەرگێڕی مرۆیی بێ نیاز دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەستبەجێ مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابی 2025ی مووچەخۆران خەرج بکات

یاسین

وەزیری دارایی ئیسرائیل: هانی فەڵەستینییەکانی غەززە و رۆژئاوا دەدەین کۆچ بکەن

سەڵاح

دژوار فایق بۆ زاگرۆس: ده‌نگ به‌ لیستی 275ی پارتی و بارزانی بدەن چونکە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە

سەڵاح