zagros news agency

سەرۆکی حکومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا دۆخی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/30، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە کرد.

بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، وەک ئاسانکارییەک بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئاڵنگارە ئابوورییەکان لەسەر عێراق و بازاڕی جیهانیی وزە، بە ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و پاڵپشتی کردەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووریی لە هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیروریستییەکان کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان زیاتر بکرێت و هەناردە بکرێت.هەروەها پاراستنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: کۆتایی بە سووتاندنی غاز دەهێنین و ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم دەستکەوتێکی گەورەیە

گوران

ئەمریکا پشتیوانی لە دووبارە کاراکردنەوەی هێڵی نەوتی نێوان عێراق و سووریا دەکات

سەڵاح

بەسەدان پێشمەرگە پلەیان بەرزدەبێتەوە و جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت

یاسین