zagros news agency

دوو گەنجی زانکۆی ستانفۆرد ئەپی iMessage دەگۆرن بۆ پڕۆژەی پۆدیۆم

 

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا دوو کەنج خوێندکار بە ناوەکانی (ماکسیم وۆڵف) و (ئەستەر کاو) کە دوو خوێندکاری لێهاتووی زانکۆی (ستانفۆرد) توانییان بڕی ٥.١ ملیۆن دۆلار وەک سەرمایەی سەرەتایی کۆبکەنەوە بۆ پڕۆژە نوێیەکەیان بە ناوی پۆدیۆم (Podium) ئەم پڕۆژەیە ئامانجی گۆڕینی ئەپڵیکەیشنی (iMessage) بۆ تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی پێشکەوتوو کە تەواو لەسەر بنەمای ژیریی دەستکرد کار دەکات.
ئەم پڕۆژە نوێیە کە وەک وەرچەرخانێک لە جیهانی پەیوەندییەکاندا دەبینرێت، ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەدات لە ڕێگەی (پۆدیۆم) کارەکتەری زیرەک و جیاواز لە ناو گروپە چاتەکاندا دروست بکەن، بە شێوەیەک کە ئەو کارەکتەرانە هاوشێوەی مرۆڤ بەشداری گفتوگۆکان دەکەن و ڕەهەندێکی نوێ دەبەخشنە پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان.
ئەوەی جێگەی سەرسامی ناوەندە تەکنەلۆژییەکانە، تەمەنی ماکسیم و ئەستەر کە هێشتا لە کورسییەکانی زانکۆی ستانفۆرددا دەخوێنن، بەڵام توانیویانە متمانەی گەورە وەبەرهێنەران بەدەستبهێنن بۆ دابینکردنی ئەم بودجە گەورەیە لە قۆناغی پێشوەختەدا. شارەزایان پێیان وایە پڕۆژەی پۆدیۆم سەرەتای سەردەمێکی نوێیە کە تێیدا ژیریی دەستکرد تەنها ئامرازێکی وشک نییە، بەڵکو دەبێتە بەشێکی زیندوو لە ژیانی کۆمەڵایەتی و گفتوگۆ تایبەتییەکانی مرۆڤ لە ناو مۆبایلەکاندا.
ئەم دەستپێشخەرییەی ئەم دوو خوێندکارە نەک هەر داهاتووی چات کردن دەگۆڕێت، بەڵکو دەیسەلمێنێت کە داهێنانە گەورەکان بەردەوام لە ناو زانکۆکانەوە سەرچاوە دەگرن و سنوورەکانی تەکنەلۆژیا بەرەو ئاسۆیەکی فراوانتر دەبەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای شاومی وەشانی HyperOS 3 راگەیاند

یاسین

‏Chat GPT خزمەتگوزاریەکی تر بەردەست کرد

سەڵاح

کۆمپانیای Nothing وەشانێکی نوێی نمایش کرد

یاسین