zagros news agency

ڕووداوێکی نامۆ گڕی لە یاری لیڤەرپوڵ و کریستاڵ پاڵاس بەردا

سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لەیاری نێوان لیڤەرپوڵ و کریستاڵ پاڵاس لەگەڕی 34ی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا ڕووداوێکی نامۆ لەکاتی تۆمار کردنی گۆڵی یەکەمی کریستاڵ پاڵاس یاریەکەی بردە دەرەوەی ڕکابەری و گڕی لەلیڤەرپوڵ بەردا.

ڕووداوەکە دوای گەڕاندنەوەی تۆپێک لەلایەن وودمانی گۆڵپارێزی لیڤەرپوڵ تۆپەکە گەڕایەوە لای مونۆزی بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاس،کە لەو کاتەدا وودمان داوای ڕاگرتنی یاریەکەی دەکرد و لەسەر زەوی کەوت بوو،بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا ڕوویدا و مونۆز تۆپەکەی هەڵدایە گۆڵە خاڵیەکەی ڕێدز و گۆڵی یەکەمینی یانەکەی تۆمار کرد و ناوبژیوانیش گۆڵەکەی هەژمار کرد.

دوای ئەو کارەش یاریزانانی لیڤەرپوڵ مونۆزیان بەوە تاوانبار کرد کارێکی دوور لەوەرزشی کردوە و هاندەرانی ناو یاریگای ئانفێڵدیش بە هوتافی بەردەوام و فیکە لێدان ویستی تۆڵەی خۆیان بەرامبەر یاریزانەکە دەردەخست.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

گواردیۆلا ڕیکۆردێکی فێرگیسۆن و ڤینگەر دەشکێنێت

یاسین

ئەنچیلۆتی وەڵامی سیمیۆنی دەداتەوە

یاسین