zagros news agency

گووگڵ تایبەتمەندی دروستکردنی ویجێتی کەسی بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ڕادەگەیەنێت

 

کۆمپانیای گووگڵ لە نوێترین هەنگاویدا بۆ پەرەپێدانی سیستەمی ئەندرۆید تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی کرێیت مای ویجێت Create My Widget یانی (مەبەست لێی ئەو پەنجەرە بچووکانەیە کە لەسەر شاشەی سەرەکی مۆبایل یان کۆمپیوتەر دادەنرێن (وەک ویجێتی کاتژمێر، کەشوهەوا، یان ڕۆژژمێر)) ناساند کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و بەبێ پێویستی بە زانینی کۆدکردن ویجێتی تایبەت بە حەز و ئارەزووەکانی خۆیان دروست بکەن و لەسەر شاشەی مۆبایلەکانیان دایبنێن ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە کە لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکردی جێمنای کار دەکات تەنها بە نووسینی داواکارییەک لە لایەن بەکارهێنەرەوە دەتوانێت زانیارییە جیاوازەکان لە ئەپەکانی وەک جیمەیڵ و کالێندەر کۆبکاتەوە و لە چوارچێوەیەکدا کە بەکارهێنەرەکە خۆی دیزاینی کردووە نیشانی بدات بۆ نموونە بەکارهێنەران دەتوانن داوای ویجێتێکی تایبەت بکەن بۆ چاودێریکردنی پلانە وەرزشییەکانیان یان وردەکاریی گەشتەکانی داهاتوویان کە تێیدا کاتی فڕین و ناوی ئوتێلەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو دەردەکەون گووگڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم تایبەتمەندییە لە هاوینی ئەمساڵدا سەرەتا بۆ خاوەن مۆبایلەکانی پێکسڵ و سامسۆنگ بەردەست دەبێت و ئامانج لێی ئەوەیە کە کۆنترۆڵی تەواو بدرێت بە بەکارهێنەر تا بتوانێت شاشەی مۆبایلەکەی بەو شێوەیە ڕێکبخات کە لەگەڵ پێویستییە ڕۆژانەکانیدا دەگونجێت ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە ستراتیژی نوێی گووگڵ دەبینرێت بۆ قووڵکردنەوەی ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە ناو ئەزموونی بەکارهێنانی مۆبایلدا کە وا دەکات ئامێرە زیرەکەکان زیاتر لە جاران لە مرۆڤ و پێویستییەکانی تێبگەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Microsoft ئەپی Office کردە خۆرای

دڵشاد

ئەپی Instagram یاسای پەخشی راستەوخۆ دەگۆرێت

یاسین

کۆمپانیای Samsung ریکلام بۆ بەرهەمەکانی دەکات

یاسین