کۆمپانیای فڕۆکەوانی نیشتمانی ئیسرائیل ئێل ئال بە فەرمی ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ تۆڕی مانگە دەستکردەکانی ستارلینکی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکس واژۆ کردووە بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرا و جێگیر لەناو فڕۆکەکانیدا
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە لە سەرەتای ساڵی دوو هەزار و بیست و حەوتەوە لەسەر سەرجەم فڕۆکەکانی ئەم کۆمپانیایە جێبەجێ دەکرێت و بە شێوەیەکی بێبەرامبەر پێشکەشی سەرنشینان دەکرێت تا بتوانن لە کاتی گەشتە ئاسمانییەکانیاندا بە ئاسانی کارەکانیان بکەن و سەیری ڤیدیۆ بکەن و پەیوەندییە بەردەوامەکانیان نەپچڕێت هەرچەندە لایەنەکان هێشتا وردەکارییە داراییەکانی ئەم گرێبەستەیان ئاشکرا نەکردووە
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێل ئال ڕایگەیاندووە کە هێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ستارلینک هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی گەشتەکان و گونجاندنیان لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەم هەنگاوەش کۆمپانیاکە دەچێتە ڕیزی چەندین کۆمپانیای گەورەی فڕۆکەوانی جیهانی کە پێشتر هاتوونەتە ناو ئەم تۆڕەوە وەک کۆمپانیاکانی یونایتد ئێرلاینز و قەتەر ئێرلاینز و لۆفتهانزا کە ئەوانیش ستارلینکیان بۆ فڕۆکەکانیان هەڵبژاردووە

