zagros news agency

کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی (هەولێر – کۆیە) زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت

 

کارکردن لە پرۆژەی دوو سایدی هەولێر – کۆیە زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە سەدان ئامێری شۆفڵ و گرێدەر و قەڵابە و جۆرەها ئامێری دیكە و ستافی ئەندازیاری كار لەو پڕۆژەیە دەكەن.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گرنگەکانی ژێرخانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان، کە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەجێبەجێكردنی كراوە.
بەتەواوبوونی دەبێتە ڕێگایەکی ستراتیژی و ئاسانکارییەکی زۆر پێشکەش بە هاتوچۆی هەوڵاتییان لە نێوان هەولێر -کۆیە دەکات و بە 27 خولەک لە کۆیەوە دەگەیتە هەولێر.
پرۆژەی دوو سایدی هەولێر-کۆیە بە درێژیی 48 کیلۆمەتر شەش ئۆڤەرپاس، چوار ژێرپرد و دوو بەرزەپرد لەخۆ دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیپان شێروانی، پشکی غازی هەولێر و دهۆک لە بەغداوە گەڕێنرایەوە و لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ناردنی غازەکە دەستپێدەکاتەوە.

دڵشاد

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوی (IOM) دۆخی ئاوارەکان و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی سووریا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

دڵشاد