zagros news agency

ئەپڵ نرخی کۆمپیوتەرەکانی ماک و ئایپاد بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە

 

کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی بڕیاریدا نرخی زۆربەی بەرهەمە سەرەکییەکانی وەک کۆمپیوتەرەکانی ماک و ئامێرەکانی ئایپاد و بەرهەمەکانی ناوماڵ لە سەرانسەری جیهاندا بەرز بکاتەوە بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی تێک کڕانچ ئەم بڕیارەی ئەپڵ دوای لێدوانەکەی تێم کوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دێت کە ڕایگەیاندبوو بەرزبوونەوەی نرخی پارچەکان بەتایبەت چیپی بیرگە و کۆگا (Memory & Storage) وایکردووە کە گرانکردنی بەرهەمەکان ببێتە کارێکی نەخوازراو بەڵام ناچاری
هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیە بۆ قەیرانی جیهانیی چیپ و کەمبوونەوەی خستنەڕووی بیرگەی ڕام دەگەڕێتەوە چونکە کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنەری چیپ لە ئێستادا تەواوی سەرنجیان خستووەتە سەر دابینکردنی پێداویستیی سێرڤەرە زەبەلاحەکانی ژیریی دەستکرد و ئەمەش نرخی پارچەکانی بۆ ئامێرە ئاساییەکان زۆر گران کردووە بەپێی نرخە نوێیەکان کۆمپیوتەری ماکبووک ئێر لە هەزار و نەوەد و نۆ دۆلارەوە بووەتە هەزار و دووسەد و نەود و نۆ دۆلار و ئایپاد ئێر لە پێنجسەد و نەود و نۆ دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ حەوتسەد و چل و نۆ دۆلار هاوكات ئەپڵ ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا توانیویەتی نرخی ئایفۆن و ئەپڵ واچ و ئێرپۆدز وەک خۆی بهێڵێتەوە بەڵام شارەزایان پێیان وایە ئەمە تەنها پەیوەندی بە کاتەوە هەیە و ئەگەری هەیە مۆدێلەکانی داهاتووی ئایفۆنیش ڕووبەڕووی ئەم شەپۆلە گرانبوونە ببنەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر داخستنى نەخۆشخانەی (میهرەبانی) دەدرێت

یاسین

بە ئامادەبوونى بەرپرسانى باڵاو دیپلۆماتکاران، یادی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر بەڕێوەچوو

سەڵاح

ئیسرائیل : ئەگەری ئەوە هەیە لەچەند کاتژمێری داهاتوو ئێران هێرشی مووشەکی ئەنجام بدات

گوران