zagros news agency

عێراق و سوریا رێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکەن

وزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ئەمڕۆ پڕۆتۆکۆڵێکی تەکنیکی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی وزەی سووریا واژۆ کرد، بە ئامانجی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەکان و گۆڕینەوەی زانیارییە تەکنیکییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
له ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هاتووە:
واژۆکردنی ئەم پڕۆتۆکۆڵە لە کۆتایی کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی دووقۆڵیدا هات کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، بە سەرۆکایەتیی “حسێن عەبدولئەمیر بەکە” بریکاری تەکنیکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، و “ئوسامە خالید ئەبو زەید” یاریدەدەری وەزیری وزەی سووریا بۆ کاروباری ئاو و کارەبا.
تەوەرەکانی گفتوگۆ و پرسی ڕووباری فوڕات: کۆبوونەوەکە لەسەر ڕێنمایی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، موسەنا تەمیمی، ئەنجامدرا و تێیدا تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و گۆڕینەوەی زانیاری، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە ڕووباری فوڕات و دۆسیە ئاوییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە هەیە.
له راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی دیالۆگی تەکنیکیی ڕاستەوخۆ، بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندی لە نێوان پسپۆڕاندا، و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان کردەوە بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ڕوونیکردەوە کە واژۆکردنی ئەم محضره لە چوارچێوەی پەرۆشیی عێراقدایە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە دۆسیە ئاوییەکاندا، بە شێوازێک کە بەرژەوەندییەکانی عێراق بپارێزێت و مافە ئاوییەکانی مسۆگەر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان

یاسین

ترەمپ هەڕەشەی لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران دەكات

سەڵاح