ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كتێبخانه‌ی تایبه‌تی بارزان مه‌لا خالید پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر كرا

به‌ ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ رێوڕيسمێکدا كتێبخانه‌ی تایبه‌تی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری كۆچكردوو بارزان مه‌لا خالید پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر – زه‌یتون‌ كرا.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه‌ ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌ت و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسیی و ئه‌كادیمیه‌كان ئاماده‌ بوون، كتێبخانه‌ی تایبه‌تی بارزان مه‌لا خالید، پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر كرا و له‌ خانه‌یه‌كی تایبه‌ت و له‌ ژێر ناوی كۆچكردوودا به‌ رووی خوێنه‌راندا كرایه‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئەمڕۆ رۆژێکی پیرۆزە، ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردییە، 126 ساڵ لەمەوبەر و لە 22ـی نیسانی ساڵی 1898 دا یەکەم رۆژنامەی کوردی دەرچوو، ئەم رێوڕەسمەی ئەمڕۆمان بەخشینی کتێبخانەی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی رۆشنبیر بەرزانی مەلا خالد لەچوارچێوەی چالاکیەکانی ئەم رۆژە پیرۆزەیە، بەو بۆنەوە پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و ئەدیبان و نووسەرانی کوردستان دەکەم.

لەبەشێکی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان، ستایشی رۆڵ و خزمه‌ته‌كانی مامۆستای كۆچكردووی كرد، له‌ بواره‌كانی راگه‌یاندن و نووسین و فه‌رهه‌نگی كوردیدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ كۆچكردوو، له‌ تافی گه‌نجیدا وێڕای په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌شداریكردنی له‌ جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا، ناو و كاره‌كته‌رێكی دیار و به‌رجه‌سته‌ی بواری راگه‌یاندن و بزاوتی رۆژنامه‌وانی كوردستان بووه‌، به‌ تایبه‌ت رۆژنامه‌گه‌ری شاخ و شۆڕش.

گوتیشی: “ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ به‌ چاوی قه‌در و پیرۆزییه‌وه‌ بڕوانینه‌ خزمه‌تی هه‌موو ئه‌و رێبوارانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان به‌خشی به‌ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان”.

هه‌روه‌ها وتی: “وێڕای ده‌ستخۆشی و سوپاسی بێ پایانم بۆ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا بارزانی مه‌لا خالید، دووپاتیده‌كه‌مه‌وه، ئه‌م به‌خششه‌ پڕ له‌ دڵسۆزییه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه‌ جێی رێز و پێزانینی ئێمه‌ و خوێنه‌ران و نه‌وه‌ی داهاتوومانه”.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانبەران لە فەرمانگەکانی خۆیان دەتوانن دەست بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی زەوی بکەن

یاسین

فیلمی “Wolf Man” بڵاودەکرێتەوە

ART

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح