zagros news agency

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی بایۆگرافی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 177 ملیۆن و 200 دۆلارە و لە دەرهێنانی رینالدۆ مارکۆس گرینە و هەریەک لە کینجسلی بێن ئادیر و لاشانا لینش رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لەبارەی بۆب مارلییە و بە یەکێک دیارترین گۆرانیبێژان لە جیهاندا دەناسرێت و بە ملیۆنان هەواداری هەبوو.

ئەو هونەرمەندە هەرچەند لە تەمەنی 36 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد، بەڵام گۆرانییەکانیبەردەوام پەیامی لەبارەی ئازادی، خۆشەویستی و ئاشتیی تێدا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیداری جزیری لە بارزان بەڕێوەچوو

ART

لە جەنەڕاڵی چیاكانەوە فێری كوردایەتی بووین و بە ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی بە ئاوات دەگەین

دڵشاد

پێشانگای “ئاسۆی هاودڵی 2” لە هەولێر كرایەوە

ART