ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1ـی ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکاندا 859 ملیۆن و 826 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو داهاتە 254 ملیۆن و 126 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 407 ملیۆن و 365 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

پوتین: ئۆكرانیا له‌ هه‌رێمه‌كان بكشێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌‌رداری بوون به‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ بێت، شه‌ڕ راده‌گرین

سەڵاح

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART