zagros news agency

گرووپی هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزا گەشتەکانی بۆ دوبەی دەست پێ دەکاتەوە

 

گرووپی هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزا ڕایگەیاند لە کۆتاییی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ەوە گەشتەکانی بۆ دوبەی قۆناغ بە قۆناغ دەست پێ دەکاتەوە. ئەم کۆمپانیا ئاسمانییە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: «لە کاتی لووتکەی چالاکییەکاندا، کۆمپانیا ئاسمانییەکانی گرووپی لوفتهانزا زۆرینەی ٣٦ گەشتی هەفتانە بۆ دوبەی و لە دوبەیەوە ئەنجام دەدەن.»
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: «دەستپێکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی گەشتەکان، پێگەی گرووپی هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەهێز دەکات و هاوکات بژاردەکانی گەشت بۆ گەشتیارانی بازرگانی و گەشتیاری بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.»
گەشتەکانی ئەم کۆمپانیا ئاسمانییە هاوشێوەی کۆمپانیاکانی دیکە بەهۆی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و شەڕە بەردەوامەکانەوە تووشی پەککەوتن ببوون یان بە تەواوی ڕاوەستابوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی ئه‌مه‌ريكا دەکات

یاسین

کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی حکوومه‌تی تورکیا سه‌ردانی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا و پرۆسه‌ی ئاشتیی هەڵسەنگاند

یاسین

شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا

سەڵاح