zagros news agency

تەقینەوەی کۆگایەکی چەک لە ئیدلب؛ لانی کەم ١٤ کەس کوژران

 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، میدیای فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کۆگایەکی کاتیی چەک و پاشماوەی جەنگ لە نزیک شاری سەرمەدا لە پارێزگای ئیدلب، لانی کەم ١٤ کەس کوژران و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگریی سووریا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو چەک و پاشماوە جەنگییانە بە شێوەیەکی کاتی لەو شوێنەدا کۆکرابوونەوە پێش ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەیەک لە کارمەندانی وەزارەتەکەش لەنێو بریندارەکاندان.

دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام دووبارەبوونەوەی تەقینەوە یەک لەدوای یەکەکان و بەرزبوونەوەی دووکەڵی چڕ بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر، ئاستەنگی بۆ هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دروستکرد. تاوەکو ئێستاش دەسەڵاتداران هۆکاری سەرەکیی تەقینەوەکەیان ئاشکرا نەکردووە.

جێی ئاماژەیە، هەر لە پارێزگای ئیدلب، لە ١ی ئەم مانگەدا ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تەقەمەنی لە شارۆچکەی بنش تەقییەوە و بەپێی میدیا فەرمییەکانی سووریا بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.

 

رۆیته‌رز

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆکراینا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کۆگاکانی کۆمپانیای “وایڵدبڕیز”ی ڕووسیا

یاسین

كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رمان به‌راورد به‌ دوێنێ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

مانگی ڕابردوو سەدان کۆمپانیای سوید ئیفلاسیان کردووە

سەڵاح