ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 361 ملیۆن و 66 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 162 ملیۆن و 855 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 198 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆیتەرز: کوردانی سووریا لەگەڵ دەستەڵاتی ئەم وڵاتە لە دانووستان دان

سەڵاح

ئەنجلینا جۆلی کاندید نەکردنی بۆ ئۆسکار پشتگوێ دەخات

ART

کریستۆڤەر نۆلان “Gladiator 2” بە فیلمی دڵخوازی ئەمساڵ دەناسێنێت

ART