zagros news agency

ستۆکهۆڵم فێستیڤاڵێک بۆ کولتووری کوردی ڕێکدەخات

ستۆکهۆڵمی سوێد ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لە فێستیڤاڵێک تایبەت بە کولتوور و کەلەپووری کوردی بە بەشداریی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و چێشتلێنەرە بە ئەزموونەکان.

ئەم چالاکییە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەستپێدەکات و تیشک دەخاتە سەر لایەنە جیاوازەکانی کەلەپووری کوردی لە ڕێگەی بەرنامەیەکی دەوڵەمەند کە موزیک و گۆرانی و خواردنە نەریتییەکان کۆدەکاتەوە.

10 هونەرمەند بەشداری تێدا دەکەن لەوانە نەجمەدینی غوڵامی، ئەیاد حوسێن، سامان پیانۆ، حەمید عوسمان، ڕەوەند ئازاد و هونەر محەممەد و ژمارەیەک هونەرمەندی دیکە.

فیستیڤاڵەکە بەردەوام ئامانجی کۆکردنەوەی پێكهاتە جیاوازەکانە و تەنیا بۆ ڕەوەندی کوردی نییە، بەڵکو دەیەوێت خەڵکی سوێدی، عەرەب، ئێرانی و تورک بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

ڕێکخەران لەو بڕوایەدان ئەم بۆنەیە دەبێتە دەروازەیەک بۆ پەیوەندی کولتووری و ناساندنی مێژوو و دابونەریتی کوردی لە دەرەوەی وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

یاسین

سەرۆکوەزیران و شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان تاوتوێی سەرژمێری دەکەن

سەڵاح

ئەمریکا داواکاریی تاڵیبانی بۆ وەبەرهێنان لە ئەفغانستاندا ڕەت کردەوە

سەڵاح