zagros news agency

حەمەی حەمەسەعید: بە بایەخەوە دەڕوانینە گەشەی كولتووری لە زاخۆ

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاریان سەلاحەدین، بریكاری وەزارەت سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیان كرد، بە مەبەستی بەسەركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەت لە سنووری ئیدارەكە.

لە دەروازەی ئیدارەی زاخۆ، شاندی باڵای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەت پێشوازیان لێكرا.
لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەدا، شاندی باڵای وەزارەت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری زاخۆیان كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە كۆبوونەوە، بە مەبەستی بەدواداچوونی پڕۆژە و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە و گوێبیستبوونی داواكاری و پێشنیازەكانیان.

دواتر، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و شاندی یاوەری، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەكانی زاخۆیان كرد و لەگەڵ ستافی بەڕێوەبەرایەتییەكە كۆبوونەوە.

یەكێكی دیكە لە وێستگەی سەردانەكە، بەسەركردنەوە و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی زاخۆ بوو.

لەو چوارچێوەیەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و شاندی یاوەری گوێبیستی داواكاری و پێشنیازەكانی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بوون.

لەو بارەیەوە، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، رایگەیاند، وەزارەت بە ئەركی خۆی دەزانێت خزمەتی زیاتری بواری رۆشنبیری و هونەر و وەرزش لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بكات و ئاستی خزمەتگوزارییەكانی هاوڕێك بكات لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە یاساییەی دراوەتە ئیدارە سەربەخۆكە.

گوتیشی: وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە بایەخەوە دەڕوانێتە رەوشی رۆشنبیری و گەشەی كولتووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و لە نزیكەوە كار بۆ خزمەتكردنی سنوورەكە دەكەین.

سەبارەت بە داواكارییەكانیش، وەزیری رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند، هەموو ئەو داواكاریانەی لە سنوری دەسەڵاتی یاسایی وەزارەتن، جێبەجێ دەكرێن و ئەوانەش كە پێویستیان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە، لە توێی پێشنیاز و راپۆرت بەرز دەكرێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی بڕیار لەسەر دان و جێبەجێكردنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

پێشانگاى شێوەکارى “کۆترى خەیاڵ” لە سلێمانی

ART

لە ئەڵمانیا بەختیار عەلی خەڵات دەکرێت

ART