zagros news agency

حەلەب… زیاتر لە ٤٠٠ کەس ژه‌هراوی بوون

لە باکوری شاری حەلەب زیاتر لە 400 کەس بەهۆی خواردنەوەی ئاوی ناپاکەوە ژەهراوی بوون

میدیا نێوخۆییەکان باس لەوە دەکەن زیاتر لە 400 کەس بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس لە جەرابلوسی سوریا ژاراوی بوون.

نەخۆشییەکە بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە بووە، دوای ئەوەی لوولەیەکی ئاو لە نزیک ڕووباری فورات شکا و تێکەڵ بە ئاوی خواردنەوە بووە.

دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، ئەنجومەنی شارەوانی‌ی پەمپەکانی ئاوی شارەکە و دەوروبەری ڕاگرت تا کێشەکەی چارەسەر کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمی رێزلێنان لە تەڵعەت عارف عوزێری بەڕێوەچوو

ART

تیمێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەشداری خولێکی راهێنان لە چین کرد

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART