ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێز له‌ هونه‌رمه‌ند شێرزاد نانه‌كه‌لی دەگیرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، پێشوازیی له هونەرمەند شێرزاد نانه‌كه‌لی کرد.

ئەو گۆرانیبێژە له‌ ماوه‌ی رابردوودا كلیپێكی گۆرانی به‌ ناونیشانی “شاری پێكه‌وه‌ ژیان” بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هه‌ولێری به‌ هێما و ناونیشانی پێكه‌وه‌ ژیان وه‌سف كردووه‌.
له‌ دیداره‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر به‌خێرهاتنی هونه‌رمه‌ند شێرزاد نانه‌كه‌لی كرد و ده‌ستخۆشی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی نوێیه‌كه‌ی لێ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شێرزاد نانه‌كه‌لی سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ لێكرا و رایگه‌یاند، هه‌میشه‌ له‌ رێگه‌ی هونه‌ر و میوزیكه‌وه‌ خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان دووپات ده‌كاتەوە.

پاشان پارێزگاری هه‌ولێر قه‌ڵغانی رێزلێنانی پێشكه‌ش به‌ هونه‌رمه‌ند شێرزاد نانه‌كه‌لی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و كاری ناوازه‌تری بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی “هەورامان لەبەردەم هێرش و پەلاماری قاجار و پەهڵەویدا” بەڕێوەچوو

ART

سەهیم عومەر خەلیفە خەڵاتی خەنجەری زێڕین لە فێستیڤاڵی فیلمی مەسقەت بردەوە

ART