zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتوە و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش جێگیرە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى بە جێگیری ماوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 80  دۆلار شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش وڵاتی عەرەبی لە پێشەنگی گەورەترین گرێبەستەکانی وزەی نوێبووەوەن لە ساڵی ٢٠٢٥دا

سەڵاح

نرخی زێڕ و زیو نزمترین ئاستی تۆمارکردەوە

دڵشاد

ترەمپ وێنەی خۆی دەخاتە سەر دراوی ١٠٠ دۆلاری

یاسین