zagros news agency

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی بایۆگرافی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 178 ملیۆن و 241 دۆلارە و لە دەرهێنانی رینالدۆ مارکۆس گرینە و هەریەک لە کینجسلی بێن ئادیر و لاشانا لینش رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لەبارەی بۆب مارلییە و بە یەکێک دیارترین گۆرانیبێژان لە جیهاندا دەناسرێت و بە ملیۆنان هەواداری هەبوو.

ئەو هونەرمەندە هەرچەند لە تەمەنی 36 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد، بەڵام گۆرانییەکانیبەردەوام پەیامی لەبارەی ئازادی، خۆشەویستی و ئاشتیی تێدا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out 2” لە سینەماکاندا

ART

فێستیڤاڵی کان خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی بەخشییە پیتەر جاکسن

ART

جێرارد بتلەر بە فیلمی (Greenland 2) دەگەڕێتەوە

ART